ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

زانیاری نەبیستراو لەسەر داهاتووی مباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان

یاریگا
کلیان مباپێ، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان فەرەنسا سەرەڕای ئەوەی تاوەکو ئێستا چەندینجار لەلایەن یانەکەی داوای لێکراوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام بە بیانۆی جێهێشتنی یانەکەی ئامادە نەبووە داواکەی یانەکەی جێبەجێ بکات.

جۆزێپ پێدرێرۆل رۆژنامەنوسی ئیسپانی نوێترین زانیاری لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە ئاشکرا دەکات و دەڵێت ” دڵنیاتان دەکەمەوە ئەمشەو دوایین یاری ئەو یاریزانە دەبێت لەگەڵ یانەکەی و دوای ئەم یارییە یانەکەی جێدێڵێت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید دەکات ”.

ئەم رۆژنامەنوسە پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی شاهانەکان هەیە و ئەم هاوینە بەردەوام باس لە گواستنەوەی کلیان مباپێ بۆ ئەو یانەیە دەکات و هەمیشەش بە دڵنیایەوە باس لەم بابەتە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button