ئه‌وروپائیسپانیا

ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید تووشی پێكان هات

یاریگا-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گورزێكی كوشندەی بەركەوت پێش یاریەكەیان بەرامبەر لیڤانتی.

وا بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤانتی لە هەفتەی دووەمی لالیگا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

كەمێك پێش لە ڕاهێنانەكانی ڕیاڵ مەدرید لە ڤالدیباس لۆكا مۆدریچی كرواتی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی ڕیاڵ مەدرید تووشی پێكان هات.

بەپێی زۆربەی سەرچاوەكان چاوەڕوان دەكرێت لۆكا مۆدریچ لە یاری داهاتووی یانەكەیان بەرامبەر لیڤانتی بەشداری نەكات بەهۆی هەستكردن بە ئازار لە ماسولكەكانی قاچیدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button