ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کۆمان چارەنووسی کۆتینهۆی یەکلاکردەوە

یاریگا-رۆناڵد کۆمان راهێنەری یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند فیلیپ کۆتینهۆ لە یانەکە دەمێنێتەوە.

هەواڵێکی زۆر هەبوو لەسەر رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە هاوینی ئەمساڵدا، بەڵام هیچ یانەیەک ئامادە نەبوو خۆی لە قەرەی یاریزانە بەڕازیلییەکە بدات بەهۆی موچە بەرزەکەی.

ئەمڕۆ کۆمان سەبارەت بە کۆتینهۆ وتی “ئەو پێویستی بە هەفتەیەکی دیکەیە تاوەکو بگەڕێتەوە مەشقە کۆمەڵەکان و بانگهێشتی یارییەکان بکرێت، بەڵێ ئەوم لا گرنگە چونکە یاریزانێکی بەتوانایە و دەتوانێت ببێتە یاریزانی زۆر گرنگ بۆ یانەکە، بۆ وەرزی نوێ رۆڵێکی گەورەی دەبێت لە بارسێلۆنا”.

پێکانی بەردەوام رێگربووە لەبەردەم ئەو یاریزانە و وەرزی رابردوو زۆرینەی کاتەکانی لەسەر کورسی یەدەگ و قۆناغەکانی چاکبوونەوە لە پێکان بەسەربرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button