ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: ئۆدیگارد پەیوەندی بە ئەرسیناڵەوە كرد

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی ئەرسیناڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی مارتن ئۆدیگاردی بە ڕیزەكانی یانەكەیەوە ڕاگەیاند.

وەرزی ڕابردوو ئۆدیگارد بە شێوەی خواستن یاری بۆ ئەرسیناڵ دەكرد و بەشداری لە 20 یاریدا كرد.

لە بەیاننامەكەی ئەرسیناڵدا ئاماژە بەوەشكراوە كە یاریزانەكە درێسی ژمارە 8 دەپۆشێت لە یانەكە.

یاریزانە 22 ساڵانەكە بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند و تا ساڵی 2026 پەیوەندی بە گەنەرزەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button