ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

کاردانەوەی شاکیرا دوای کەم کردنەوەی مووچەی پیکێ

یاریگا
جێرارد پیکێ، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای ئەم وڵاتە بەهۆی کێشە داراییەکانی یانەکەی وەکو یەکەم یاریزان بریاریدا مووچەکەی کەم بکاتەوە، هەر ئەمەش وایکرد کە کاردانەوەیەکی گەورە بەدوایدا بێت.

دوای ئەو هەنگاوەی بەرگریکارەکەی بلاوگرانا، شاکیرای هاوژینی لە هەژمارە فەرمیەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی ” زۆر شانازیت پێدەکەم، تیپەکەت، یانەکەت و ئێمە، هەمیشە و پێش هەموو کەسێک پێویستیمان بە هاوکاریە، پشتت پێ دەبەستین ”.

بارسێلۆنا ئەم هاوینە بەهۆی ئەو کێشە داراییانەی روویان تێکردووە، نەیانتوانی گرێبەستی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی یانەکەی نوێ بکەنەوە و هەر ئەمەش وایکرد یانەکەی دوای 21 ساڵ جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button