ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کۆتینهۆ وەڵامی ئارسناڵی دایەوە

فیلیپ کۆتینهۆ یاریزانی بارسێلۆنا ئۆفەرێکی یانەی ئارسناڵی رەتکردووەتەوە.

بارسێلۆنا وێڵە بەدوای کڕیارێک بۆ ناوەڕاستکارە بەڕازیلییەکە کە موچەکەی بووەتە بارێکی گران و ئەو یاریزانەش بە مەرج ئامادەیە بارسا جێبهێڵێت.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، کۆتینهۆ ئامادەیە بڕوات بەڵام ئارسناڵی رەتکردووەتەوە و جگە لە گەنەرز تا ئێستا تەنها یانەکانی ئێڤەرتۆن و لێیستەر سیتی ئامادەییان نیشانداوە گفتوگۆی لەگەڵ بکەن، ئەوانیش بە موچەیەکی کەمتر لەوەی ئێستای کە دەگاتە ٨.٥٨  ملیۆن یۆرۆی ساڵانە.

کۆتینهۆ یەکێکە لەو یاریزانانەی بارسا دەیەوێت بەڕێیان بکات لە پاڵ ئومتیتی و میرالیم پیانیچ.

بابەتی زیاتر

Back to top button