ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەگوێرۆ داوای جێهێشتنی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا
سێرخیۆ ئەگوێرۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە دوای کۆتایی هاتنی قۆناخی یەکەمی لالیگا، رێگەی پێبدەن یانەکەیان جێبێڵێت.

کەناڵی لالیگا بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی بلاوگرانا سەرەڕای ئەوەی بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە بۆ ماوەی 10 هەفتە ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی بکات، لە هەمان کاتدا داوای لە یانەکەی کردووە، دوای کۆتایی هاتنی قۆناخی یەکەمی خولەکە رێگەی پێبدەن یانەکەیان جێبێڵێت و دەیەوێت لە خولی ئەمریکا یاری بکات.

ئەگوێرۆ ئەم هاوینە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی، بریاریدا یانەکەی جێبێڵێت و بە مەبەستی یاری کردن لەگەڵ لیۆنێل مێسی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button