ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

وادەی ئەنجامدانی یەكەم یاری میسی بە درێسی پاریسەوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان وادەی ئەنجامدانی یەكەم یاری لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بە درێسی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیەوە ئاشكرا كرد.

میسی هێشتا بە تەواوی ئامادە نیە بۆ یاریكردن لەگەڵ یانە نوێیەكەی و بە جۆرێك تەنها سێ یەكەی مەشق و ڕاهێنانی بە درێسی پاریسەوە ئەنجام داوە.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی سكای سپۆرت چاوەڕوان دەكرێت لیۆنێل میسی یەكەم یاری خۆی بە درێسی پاریس سان جێرمانەوە لە خولی فەڕەنسی بەرامبەر ڕیمس لە بەرواری 29ی ئەم مانگە ئەنجام بدات.

بەوەش چاوەڕوان دەكرێت لە یاری داهاتووی یانەكەی نەبیندرێت و لە هەفتەی چوارەم دەست بە یاریكردن بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button