ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پۆچەتینهۆ ستایشی ئاستی مباپێ دەكات

یاریگا-

ماوریسیۆ پۆچەتینهۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئامۆژگاری كیلیان مباپێی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەكەی دەكات دوای ئەوەی پێش دەستپێكردنی یاریەكەیان بەرامبەر ستراسبۆرگ هاندەران فیكەی ناڕەزاییان لە دژی لێدا.

پاریس سان جێرمان لە یاریگای باخچەی شازادەكانی تایبەت بە خۆی توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ستراسبۆرگ بباتەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دووەمی خولی فەڕەنسیدا.

لە دوای یاریەكە ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەكە ووتی: لەو باوەڕەدام كیلیان تەنها جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە پێویستە لە یاریگادا ئەنجامی بدات ، ئەو یاریەكی زۆر بادی ئەنجامدا ، من زۆر دڵخۆشم بە ئاستی ئەو ، پێوویستە بەردەوام بێت لە كاركردن لەو ئاڕاستەیەدا.

هەروەها ووتیشی: هەستێكێ زۆر تایبەتە هەبوونی هاندەران لە یاریگادا ، ماوەی ساڵ و نیوێكە هاندەرانمان لە نێو یاریگا لەدەستداوە ، تۆپی پێ جیاوازە بە ئامادەبوونی هاندەران ، هیچ شتێكم نەبیست دژی مباپێ

بابەتی زیاتر

Back to top button