ئاسیامۆندیال

قەتەر دوو جامیتری جیهانیی پێ بەخشرا

یاریگا- بە ڕاگەیەندراوێک لە فیفاوە، وڵاتی قەتەر میوانداریی دوو جامیتری جیهانی دەکات، کە بریتییە لە هەردوو جامی جیهانیی یانەکانی ئەمساڵ و ساڵی دواتر.

بڕیارەکەی فیفا بۆ ئەو میواندارییە، وەک ئامادەکارییەک دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی جامی جیهانیی 2022 کە وڵاتەکەی کەنداو لە ئەستۆی دەگرێت.

جامی جیهانیی یانەکان لە حەوت نوێنەر لەخۆ دەگرێت و لە نێویشیاندا لیڤەرپووڵی پاڵەوانی ئەم وەرزەی ئەورووپا، ئەمساڵ لە مانگی دیسەمبەر بەڕێوە دەچێت، مانگی دیسەمبەری ساڵی 2020یـش بە هەمان شێوە هەر ئەو وڵاتە پێی هەڵدەستێت.

بڕیاری پێدانی ئەو دوو مۆندیالە بە قەتەر، دوای تەنها دوو هەفتە دێت لە ڕاگەیاندنی فەرمیی فیفا بۆ بەشدارییکردنی 32 هەڵبژاردە لە مۆندیالی قەتەر و ڕەتکردنەوەی بیرۆکەی فراوانکردنی بۆ 48 هەڵبژاردە.

بابەتی زیاتر

Back to top button