ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

چەند زانیاریەک لەسەر داهاتووی کلیان مباپێ

یاریگا
بابەتی مانەوە و چوونی کلیان مباپێ هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بووەتە گەورەترین کێشە بۆ یانەکەی، هەرچەندە ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا بە تەواوەتی داهاتووی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئیتاڵیا لە نوێترین بەدواداچوونی بۆ داهاتوو ئەو یاریزانە ئەوەی دەستکەتووە، ئۆفەری یانەی ریال مەدرید کە دەگوترێت 150 ملیۆن یۆرۆیە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە راست نیە و یانەکەشی تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە دەستبەرداری بێت، بۆیەش شاهانەکان هیچ ئۆفەرێکی فەرمیان پێشکەشی ئەو یاریزانە نەکردووە.

لەلایەکی دیکەوە مباپێ چەندینجار داواکاری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، واتە پلانی ئەوەی هەیە ئەم هاوینە یان هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button