ئه‌مریکائیسپانیا

مارسێلۆ بەم زووانە دەگەڕێتەوە

یاریگا
مارسێلۆ بەرگریکاری بالی چەپی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، چاوەڕێ دەکرا ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

ماڵپەری جیهانی گۆڵ بڵاویکردەوە، پێکانەکەی بەرگریکاری بالی چەپی شاهانەکان قورس نیە و ئەو یاریزانە هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە و بەشداری یارییەکانی یانەکەی دەکات، لە کاتێکدا سەرەتا پێشبینی دەکرا ئەو یاریزانە ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

مارسێلۆ لە چەند رۆژی رابردوو لە کاتی راهێنانەکان تووشی پێکان بووە، لەلایەکی دیکەوە مێدنیش بە هەمان شێوە پێکانی هەیە و ئەو یاریزانەش بەشداری یەکەم یاری وەرزی نوێ یانەکەی ناکات، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئالابا لە شوێنی ئەوان یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button