ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

لاوتارۆ مەرجی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هەیە

یاریگا
لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا ئەو کات ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێبکاتەوە، کە مووچەکەی زیاد بکرێت.

رۆژنامەی وەرزشی لاگا زێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی نێرازۆری دوای دەستبەرداربونیان لە رومێلو لوکاکو هێرشبەری بەلجیکی یانەکەی، بریاریانداوە هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکەیان گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە، بەڵام ئەو یاریزانە مەرجی خۆی هەیە و ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، تا ئەو کاتەی موچەی ساڵانە بۆ شەش ملیۆن یۆرۆ زیاد نەکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە لاوتارۆ ساڵانە موچەکەی نزیکەی سێ ملیۆن یۆرۆیە، بۆیە ئەستەمە ئەو یانەیە بە داواکەی یاریزانەکەی رازی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button