ئیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

لوکاکو گەیشتە لەندەن

یاریگا-رۆمیلو لوکاکو گەیشتە لەندەن و بەمزووانە بەفەرمی پەیوەندیکردنی بە چێڵسی رادەگەیندرێت.

ئەوە یەکلابووەتەوە گۆڵکارە بەلجیکییەکە بەرامبەر ١٣٥ ملیۆن یۆرۆ لە ئینتەرمیلانەوە روودەکاتە چێڵسی بەڵام گواستنەوەکەی دواکەوت تاوەکو کەمێک پێش ئێستا گرتە ڤیدیۆیی ئەو یاریزانە لە فڕۆکەخانەیەکی لەندەن بڵاوبووەوە.

رۆمیلو پێشتر لە نێوان ٢٠١١-٢٠١٤ یاریزانی چێڵسی بوو بەڵام تەنها بەشداری ١٠ یاری ئەو یانەیەی کرد و زۆرینەی کاتەکانی بە خواستن بەسەربرد لەگەڵ وێست برۆم و ئێڤەرتۆن.

ناوبراو دوو وەرزی رابردووی لە ئینتەرمیلان بەسەربرد و ٤٧ گۆڵی لە ٧٢ یاریدا بۆ ئەو یانەیە تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button