ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بالۆتێلی دەگەڕێتەوە سێریائەی

یاریگا
ماریۆ بالۆتێلی، هێرشبەری ئیتاڵی یانەی مارسێی فڕەنسا دەیەوێت وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی.

هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە وەڵامی رۆژنامەنوسان لە بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی شاری ناپۆلی وڵاتەکەی ئاماژەی بە گەرانەوە بۆ خولی وڵاتەکەی کرد، هەرچەندە ئەو ئامادە نەبوو ناوی هیچ یانەیەک بێنێت، بەڵام ئارەزوو دەکات وەرزی داهاتوو لە سێریائەی یاری بکات.

بالۆتێلی سەرەتای وەرزی ئەمساڵ پەیوەندی بە یانەی مارسێی کردووە و دەنگۆی ئەوە هەیە بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی برێشای وڵاتەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button