ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یاریزانێکی چێڵسی نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی رۆما

یاریگا
یانەی رۆمای ئیتاڵیا لە هەوڵی ئەوەدایە پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان، هێرشبەرێکی نوێ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و چاوەرێش دەکرێت ئەو هێرشبەرە تانی ئابراهام لە ریزەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بێت.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئێدین دزیکۆ هێرشبەری بۆسنیایی ئەو یانەیە پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانەوە بکات، بۆیە یانەکەی پایتەخت دەیەوێت هێرشبەرەکەی بلوز وەکو شوێنگرەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە تیاگۆ بینتۆ بەرێوەبەری جێبەجێکار لە یانەی وڵاتەکەی گەشتی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کردووە بۆ کۆتایی هێنان بەم گواستنەوەیە.

تامی ئابراهام وەرزی رابردوو ئەو کاتەی فرانک لامپارد راهێنەری یانەکەی بوو، توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بەڵام لەگەڵ هاتنی توماس توخێل ئەو یاریزانە پشتگوێ خرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button