ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

خلێفی: بوونی میسی لە پاریس وا دەكات هەست بە شانازی بكەین

یاریگا-

ناسر خلێفی ، سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە پەیوەندیكردنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی بارسێلۆنا بە یانەكەیانەوە.

ڕۆژی ڕابردوو بە شێوەیەكی فەرمی پاریس سان جێرمان گرێبەستی لیۆنێل میسی ڕاگەیاند تا ساڵی 2023 و موچەی ساڵانەی 35 ملیۆن یۆرۆ.

لە كۆنگرەی ناساندنی لیۆنێل میسی سەرۆكەكەی پاریس ووتی: ئەمڕۆ ڕۆژێكی مێژوویە بۆ پاریس سان جێرمان و جیهانی تۆپی پێ بە تەواوی ، هەمووان لیۆ دەناسن كە خاوەنی شەش تۆپی ئاڵتوونیە.

هەروەها ووتیشی: من دڵخۆشم و هەست بە شانازی دەكەم كە لیۆنێل میسی وەك یاریزانی نوێی پاریس دەناسێنم ، ئەمڕۆ ڕۆژێكی مێژووی و نایابە بۆ یانەكە و هەمووان ، لیۆ چێژ و جوانی بە تۆپی پێ دەبەخشێت ، قسەم لەگەڵ منداڵەكانی میسی كردووە ئەوان دڵخۆشن لێرە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button