ئه‌وروپا

تۆخێل: ڕۆشتنی میسی لە بارسێلۆنا خەمبارم دەكات

یاریگا-

تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی چێلسی ئینگلیزی ڕای خۆی سەبارەت بە ڕۆشتنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی لە بارسێلۆنا دەربڕی.

ڕۆژی ڕابردوو بەشێوەیەكی فەرمی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پەیوەندیكردنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بە یانەكەیانەوە ڕاگەیاند.

لە لێدوانەكانیدا تۆخێل بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ووتی: میسی نایابە بۆ هەر یانەیەكی جیهان ، بەلام ئەوە خەمبارم دەكات كە لە بارسێلۆنا كۆتایی بە كاروانی وەرزشی نەهێنا.

تۆخێل پێش پەیوەندیكردنی بە چێلسیەوە ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button