ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

یەكەم لێدوانی میسی دوای پەیوەندیكردنی بە پاریس سان جێرمانەوە

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئەمڕۆ سێشەممە بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی لەگەل لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕاگەیاند.

هەژماری فەڕمی پاریس سان جێرمان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پارچە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا لیۆنێل میسی بە درێسی ژمارە 30ەوە دەردەكەوێت ، هەمان ژمارە كە سەرەتایی یاریكردنی لەگەل بارسێلۆنا لەبەریكرد پێش ژمارە 19 و ژمارە 10.

لە بەیاننامەكەی پاریسدا هاتووە كە لیۆنێل میسی بە گرێبەستێكی بۆ ماوەی دوو سال و لەگەڵ بژاردەی نوێكردنەوەی بۆ ماوەی ساڵێك و بە موچەی ساڵانەی 35 ملیۆن یۆرۆ.

دوای پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە ئەفسانەكەی تانگۆ ووتی:

” من بە پەرۆشم بۆ دەستپێكردنەوەی قۆناغێكی نوێ لە پاریس سان جێرمان ، هەموو شتێك لە یانەكە وەك تموحەكانی تۆپی پێی منە ، دەزانم گروپەكە و دەستەی ڕاهێنەران چەند بەهرەمەندن ، من ئامادەم بۆ هاوكاریكردنی یانەكە و هاندەران بۆ بەدەستهێنانی شتێكی نایاب ، ناتوانم چاوەڕوان بم تا یەكەم هەنگاو بنێم لە یاریگای پارك دی فرانس ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button