ئه‌وروپائیسپانیا

ئەلڤێس وەڵامی بەرەنگاریەكەی میسی دەداتەوە

یاریگا-

دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشووتری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و یاریزانی ئێستای یانەی ساوپاولۆی بەڕازیلی وەڵامی بەرەنگاریەكەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دەداتەوە.

لە كۆنگرەی مالئاواییكردنی میسی لە بارسێلۆنا بە ڕۆژنامەنووسانی ووت كە دەیەوێت پێش ئەلڤێس بكەوێت لە بردنەوەی نازناوەكاندا ، دوای بردنەوەی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ لەلایەن بەڕازیلەوە.

ئەلڤێس لە وەڵامدا كە لە ئینستاگرامی تایبەتی خۆی دایناوە نووسیوویەتی:

” باشترینی هەموو كاتەكان ، دەتوانیت پێشم بكەویت هەر كاتێك بتەوێت ، دەمەوێت یەك ئەسیستی دیكەت بۆ بكەم ، دوای هاوڕێكەم تۆ باشترین هاوڕێی منیت ، سوپاس بۆ هەموو ئەو شتانەی كە بە ئێمەت داوە ، سوپاس بۆ ئەوەی كە ڕێگەتدا ببمە بەشێك لە چیرۆكەكەت ، چ شەرەفێكە كە لە پێشەوە پێشكەوتنەكانت ببینین ، سوپاس بۆ سیلڤینیۆ كە ئێمەیان پێكەوە بەستەوە ، بەڕێز میسی بەردەوام بە لە نوسینەوەی مێژوو لە هەر شوێنێك كە دەتەوێت ، هەمیشە شێتێك لە خزمەتتدایە لە هەموو ساتێكدا ، بە تایبەت لە ساتە ناخۆشەكان ”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button