ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

گروپێک لە هاوبەشانی بارسێلۆنا سکاڵا لە دژی پاریس سانجێرمان تۆمار دەکەن

یاریگا
دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا رایگەیاند ئەوان بەهۆی یاسای دارایی خاوێن لە توانایاندا نیە گرێبەستی لیۆنێل مێسی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی نوێ بکەنەوە، هەر زوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە هاتە سەر هێڵ.

رۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، گروپێک لە هاوبەشانی بلاوگرانا لە کۆمسیۆنی ئەوروپا سکاڵایەکیان لە دژی یانەی فەرەنسیەکە تۆمار کردووە و داوایان کردووە دەست بەجێ پرۆژەی گواستنەوەی یاریزانی پێشووی یانەکەیان بوەستێنن، بە بیانۆی ئەوەی کە ئەو یانەیە یاساکانی دارایی خاوێن جێبەجێ ناکات، هەروەها داواشیان لە کۆمسیۆن کردووە سەرجەم جموجولەکانی ئەو یانەیە بوەستێنن و هیچ مامەلەیەکیان لە وڵاتەکەیان جێبەجێ نەکەن.

ئەم سکاڵایەی هاوبەشانی بارسێلۆنا لە کاتێکدایە، هاندەرانی یانەی پاریس سانجێرمان لە دوێنێوە چاوەڕێ گەیشتنی لیۆنێل مێسی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا بۆ شارەکەیان دەکەن، بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button