ئه‌وروپائیتاڵیا

ئینتەر میلان لەگەڵ شوێنگرەوەی لوکاکو گەیشتە رێکەوتن

یاریگا-
یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ماوەیەکە لە هەوڵی دیاری کردنی هێرشبەرێکە وەکو شوێنگرەوەی رومێلو لوکاکو هێرشبەری بەلجیکی یانەکەیان کە بریارە ئەو یاریزانە ریزەکانیان جێبێڵێت و بۆ ئەم مەبەستەش رێکەوتنێکی باشی لەگەڵ ئێدین دزیکۆ هێرشبەری یانەی رۆمایان کردووە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری رۆسێنەری لەگەڵ گورگەکانی رۆما گەیشتونەتە رێکەوتن لەسەر گواستنەوەی هێرشبەری ئەو یانەیە، بەڵام یانەکەی پایتەخت داوایان لە بەرامبەرەکەیان کردووە چەند رۆژێک چاوەڕێ بکەن، بۆ ئەوەی ئەوانیش شوێنگرەوەی ئەو یاریزانە بگوازنەوە.

رۆمانۆ ئەوەشی باسکردووە ئینتەر میلان دزیکۆ وەکو شوێنگرەوەی لوکاکو دەگوازێتەوە و ئەوان بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری لاوتارۆ مارتینێز هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەکەیان نابن.

بابەتی زیاتر

Back to top button