ئه‌وروپائیسپانیا

پیكێ: فیكەی ناڕەزایی یارمەتیمان نادا

یاریگا-

جیرارد پیكێی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای هەمان ولات بەرگری لە ساموێل ئۆمتیتی هاوڕێی دەكات كە لەلایەن هاندەرانەوە فیكەی ناڕەزاییان لە دژی لێداوە.

لە لێدوانەكانیدا پیكێ كە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە ووتی: ئەوە بارودۆخێكی سەختە ، بەڵام فیكەی ناڕەزایی هیچ یارمەتیمان نادات.

هەروەها ووتیشی: ڕۆژێكی خۆش نیە هەمووان دەزانن چی ڕوویدا ، ژیان بەردەوامە و هاندەرانیش دەیانەوێت سەیری یاری بكەن و چێژی لێ وەربگرن ، ئاستێكی بەرزمان پێشكەش كرد بەڵام نەك وەك ئەوەی باشترینی مێژوو یاری كردبێت.

بەرگریكارەكەی بلاوگرانا بەردەوام بوو ووتی: دەبێت بە ڕاستی هەڵسوكەوت لەگەڵ بارودۆخەكەدا بكەین ، ڕاستە بەشێكی گرنگمان لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button