ئیسپانیائینگڵته‌را

گواردیۆلا: ڤاڵڤێردی ڕاهێنەرێكی نایابە و پشتگیری دەكەم بەردەوام بێت

یاریگا- پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مانچستەر سیتی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە كە ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەرێكی بەتوانایە و هیوادارە لە ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنا بەردەوام بێت.

دوای ئەوەی لە قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ كرانە دەرەوە ڤاڵڤێردی ڕووبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆر بوویەوە.

لە لێدوانەكانیدا بۆ ڕادیۆی كەتەلۆنیا گواردیۆلا ووتی: ڤاڵڤێردی ڕاهێنەرێكی نایابە ، ئەو لە دوو وەرزی ڕابردوودا شتێكك نایابی پێشكەشی بارسێلۆنا كردووە، ڕاستە ئەو لە خولی یانە پاڵەوانەكان شكستی هێنا، بەڵام ئێمەش شكستمان هێنا.

هەروەها ووتیشی: ئەو دوو وەرز لەسەر یەك پاڵەوانی خول بووە، تۆپی پێیەكی جوان پێشكەش دەكەن، بە دڵنیاییەوە هیوادارم بەردەوام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button