ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی گرێبەستێکی نوێ بۆ لوکاکو ئامادە دەکات

یاریگا-یانەی چێڵسی سوورە لەسەر گواستنەوەی رۆمیلو لوکاکو و سەرلەنوێ بە ئۆفەرێکی نوێوە دەگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆکان.

پێشتر بلوز ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی پێشکەشکردبوو بەڵام نەگەیشتبوونە رێککەوتن، بەگوێرەی سکای سپۆرت سەرەتا چێڵسی بەنیازبووە لەم ئۆفەرە نوێیەدا ١٢٠-١٣٠ ملیۆن پێشکەش بکەن بەڵام ئێستا کەمیان کردووەتەوە بۆ ١١٠ ملیۆن یۆرۆ بە بێ هیچ یاریزانێک لە مامەڵەکەدا. پێشتر بەنیازبوون فێرناندۆ ئەلۆنزۆ بدەنە ئینتەر.

ئەوە یەکلابووەتەوە کە خودی یاریزانەکە دەیەوێت بگەڕێتەوە چێڵسی، بریکارەکەشی ئەو  باسەی نەشاردووەتەوە و لە نوێترین لێدوانیدا وتوویەتی “بەمزووانە پێتان دەڵێین هۆکار چیە کە رۆمیلو دەیەوێت ئینتەر جێبهێڵێت”.

بابەتی زیاتر

Back to top button