ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەکی ئینگلیزی هەوڵی خۆ نزیکردنەوە لە مێسی دەدات

یاریگا
لیۆنێل مێسی، گۆڵکاری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا دوای ئەوەی بەفەرمی بریاریدا ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا جێبێڵێت، تاوەکو ئێستا داهاتووی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە و دیار نیە وەرزی داهاتوو یاری بۆ کام یانە دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردوەوە گۆڵکاری مێژووی بلاوگرانا دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی پێشووی، ئامادەنەبوو گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و هەر بۆیەش دەنگۆیەک هەیە کە رۆمان ئابرامۆڤیچ سەرۆکی یانەی چێڵسی ئینگلیزی داوای دانیشتنێکی لەگەڵ ئەو یاریزانە کردووە، بۆ ئەوەی لە داخوازیەکانی بگات و ئەگەر لە توانایاندا هەبێت، ئەو کات ئامادەن بیگوازنەوە.

ئەم دەنگۆیە لە کاتێکدا لە ماوەی رۆژانی رابردوو یانەی چێڵسی ئۆفەرێکی بەرامبەر 120 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی رومێلۆ لوکاکو هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا کردووە، بەڵام ئۆفەرەکەیان وەڵام نەدراوتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button