ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

مباپێ گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە

یاریگا-
کلیان مباپێ، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە ماوەیەکی زۆر داواکاری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتدەکاتەوە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە لە ماوەی داهاتوو بەم داوایەی یانەکەی رازی بێت.

ماڵپەری RMC فەرەنسی بڵاویکردەوە سەڕەرای ئەوەی باس دەکرێت لەگەڵ پەیوەندی کردنی لیۆنێل میسی بە ریزەکانی شازادەکان، ئەو کات هێرشبەرە لاوەکەی ئەو یانەیە بەرەو ریال مەدرید هەنگاو دەنێت و یانەکەشی دەستبەرداری دەبێت، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەو یاریزانە بە هاتنی گۆڵکارەکەی پێشووی بلاوگرانا لە ریزەکانی یانەکەی بەردەوام دەبێت.

مباپێ تاوەکو ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و ئەگەر تا ئەو کاتە گرێبەستەکەی نەکات، دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button