ئه‌وروپائیسپانیا

تەواوی لێدوانەكانی خوان لاپۆرتا سەبارەت بە ڕۆشتنی لیۆنێل میسی

یاریگا-

كەمێك پێش ئێستا خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا بۆ باسكردن لە ڕۆشتنی میسی  هۆكارەكانی ڕۆشتنی لە یانەكە.

تەواوی لێدوانەكانی خوان لاپۆرتا:

– لاپۆرتا: بەیانیتان باش ، من لێرەم بۆ ڕوونكردنەوەی هەموو شتێك

– لاپۆرتا: میسی باشترین یاریزانی جیهانە ، بێگومان سوپاسی دەكەین بۆ هەموو شتێك

– لاپۆرتا: ئێمە پێش ئەوەی بێینە ئێرە بارودۆخی ئابوری یانەكەمان دەزانی ، یاسای یاری خاوێن ڕێگە نادات بۆیە نەمانتوانی گرێبەستەكەی میسی تۆمار بكەین كە لە سەری ڕێككەوتین

– لاپۆرتا: بۆ ئەوەی ناوی میسی تۆمار بكەین ، یانەكە دەبوایە ڕێككەوتنێك واژۆ بكات كە بۆ ماوەی 50 ساڵ لە ڕووی مافی تەلەفزیۆنەوە كاریگەری لەسەر یانەكە درووست دەكرد

– لاپۆرتا: باری دارایی یانەكە و موچەی موچەخۆران هەموو ئەوانە بوونە ڕێگر لە نوێنەبوونەوەی گرێبەستەكەی میسی ، ئەوە بارودۆخی ئێستای یانەكەیە

– لاپۆرتا: من ئامادە نیم كارێك بكەم كە لەبەر یەك كەس كاریگەری لەسەر یانەكە درووست بكەم ، بارسێلۆنا لە سەرووی هەمووانەوەیە تەنانەت باشترین یاریزانیش بێت

– لاپۆرتا: ئێمە هەوڵی زۆرمان دا بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی میسی ، بەلام ڕێگری زۆر هەبوو.

– لاپۆرتا: میسی دەیویست بمێنێتەوە ، ئێمەش دەمانویست بمێنێتەوە ، سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەم دانوستانیان ئەنجامدا لە ماوەی مانگی ڕابردوودا.

– ئەو میراتەی میسی جێیهێشت؟

لاپۆرتا: میراتەكەی زۆر گەورەیە ، میسی لێرە لە بارسێلۆنا مێژووی نووسیەوە ، سەركەوتووترین یاریزانی مێژووی بارسایە ، كە بێگومان باشترینی مێژووە لە یانەكەدا ، بەڵام ئێستا سەردەمێكی نوێ دەستیپێكرد.

– لاپۆرتا: لیۆ شایەنی هەموو شتێكە ، ئەو ئەو پیاوە بوو كە خۆشەویستی و پێزانینی بۆ بارسێلۆنا هەبوو خواستی خۆی بۆ مانەوە دەربڕی ، بەڵام من بڕوام وایە باشترینم بۆ بارسێلۆنا كردووە

– لاپۆرتا: ئێمە گەشتینە خاڵێك كە دەبوو هەست و سۆز بە لاوە بنێین.

– لاپۆرتا: قۆناغێكی نوێ لە یانەكەدا دەست پێدەكات ، قۆناغی دوای میسی ، هەموو كات هەوڵ دەدەین بۆ پێشكەشكردنی باشترین بۆ یانەكە.

– لاپۆرتا: ڕێككەوتنمان هەبوو لەگەڵ میسی بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو ، لیۆش ڕازی بوو ، بەڵام فیدراسیۆنی خولی ئیسپانیا پێی ووتین ناتوانین ناوی میسی تۆمار بكرێت بەهۆی زۆر موچەی یاریزانەكانەوە.

– هۆكاری بەردەوام نەبوونی میسی بە تەواوی بەهۆی داراییەوەیە، دەتوانیت ئەوە قبوڵ بكەیت؟

لاپۆرتا: بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی میسی دەبوایە 100 ملیۆن یۆرۆمان كەمبكردایەتەوە ، بەوەش دەبوایە موچەی یاریزانەكانمان كەمبكردایەتەوە هەولماندا و قسەمان لەگەڵ یاریزانان كرد بەڵام هەرگیز ئاسان نەبوو چونكە گرێبەست هەیە لە نێوانماندا.

– لاپۆرتا: هەندێك یاریزان قبوڵیان كرد و هەندێكیشیان ڕەتیانكردەوە ، هەوڵماندا ڕێگای تر بدۆزینەوە بەڵام هیچ ڕێگایەكی دیكە نەبوو.

– لاپۆرتا: ئاواتی گەورەمان بۆ ئایندە و سەردەمێكی نوێ هەیە و هەمووان هاوڕان ، هەمووان گەشبینن بەوەی ئاییندەیەكی سەركەوتووترمان دەبێت.

– لاپۆرتا: گەشبینین بەوەی بارسێلۆنا بە بێ میسی بەردەوام دەبێت لە سەركەووتن و بەدەستهێنانی نازناو.

– چی دەربارەی ئەو بەڵێنە درۆیانەی بە هاندەرانتان داوە؟

لاپۆرتا: هەموو شتێكمان كرد بۆ مانەوەی میسی ، گەشتینە ڕێككەوتن ئەویش ڕازی بوو ، بەڵام بەهۆی كێشەی داراییەوەیە نەمانتوانی ڕێككەوتنەكە تەواو بكەین.

– لاپۆرتا: ئەوە خەمێك و دڵتەنگیەكە كە یاریزانێكی وەك لیۆنێل میسی بەهۆی ئەو بارودۆخەوە و هەبوونی ڤایرۆسی Covid-19 ناتوانین ماڵئاواییەكی بۆ ساز بكەین كە شایەنی ئەو بێت شتەكە جوانتر ئەبوو بە ئامادەبوونی هاندەران.

– لاپۆرتا: ماوەی شەش مانگە سەركردایەتی یانەكەمان گرتە دەست و كاتێك ژمارەكانمان بینی بۆمان دەركەووت باری دارایی یانەكە زۆر خراپترە لەوەی بیرمان لێدەكردەوە.

-لاپۆرتا: میسی دڵخۆش نیە و ئەو دەیویست بمێنێتەوە.

– لاپۆرتا: هیوای باشترین بۆ میسی و خێزانەكەی دەخوازم ، بۆ هەر كوێ بڕۆن بارسێلۆنا هەمیشە ماڵی ئەوان دەبێت.

– لاپۆرتا: دەمانەوێت ئەوە نیشان بدەین كە دەتوانین تەنانەت بە بێ یاریزانی بەهرەمەندی وەك لیۆنێل میسیش بەردەوام بین لە بردنەوە ، پێویستە یاریزانەكانیش بەرپرسیاریەتی خۆیان و یانەكە لە ئەستۆ بگرن.

پاریس گرنگی دەدات بە میسی؟ دەتەوێت لە پاریس بیبینیت؟

لاپۆرتا: دەمویست لە بارسێلۆنا بەردەوام بێت ، سەبارەت بە داهاتووی دەتوانیت پرسیار لە خۆی بكەیت.

– بێدەنگی سەرکردەکانی یانەكە؟

لاپۆرتا : پێموایە ئەو یاریزانانەی ماوەی چەند ساڵێک لەتەنیشت میسیەوە بەسەریان بردوە و سبەینێ لەوێ نابێت جیاواز ونامۆ دەبێت بۆیان بەڵام ئەوان یاریزانی بە ئەزمون و پرۆفیشناڵن، ڕەنگە سەرکردەکانی یانەكە چاوەڕوانبن ببینن لەکۆتایدا چی ڕوودەدات.

– لاپۆرتا: زیانەكانی وەرزی ڕابردوو 487 ملیۆن یۆرۆ بوو.

– ئایا قسەت لەگەڵ كومان كرد كاردانەوەی چۆن بوو؟

لاپۆرتا: بەڵێ دوێنێ و ئەمڕۆ لەگەل كومان قسەم كرد و ئەویش كەسێكی بە ئەزمون و پرۆفیشناڵە ، بێگومان توانای ئەوەی هەیە بە خێرایی خۆی لەگەل بارودۆخەكەدا بگونجێنێت.

– میسی لە ئەوروپا دەمێنێتەوە یان دەچێتە كیشوەرەكانی دیكە؟

لاپۆرتا: دەكرێت پرسیار لە میسی بكەیت ، ئەو باشترینی جیهانە ، مانای ئەوەیە ئۆفەری زۆری پێدەگات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button