ئیسپانیاگرنگترین

سی ڤی سی کاپیتاڵ چییە و بۆ یانە گەورەکانی لالیگا دژی وەستاون

یاریگا-دوێنێ راگەیەندرا یەکێتی تۆپی پێی خولی ئیسپانی ٢.٧ ملیار یۆرۆ لە سی ڤی سی کاپیتاڵ وەردەگرن و ئەمڕۆش ریاڵ مەدرید سکاڵای یاسایی لەسەر لالیگا تۆمارکرد.

سی ڤی سی کاپیتاڵ چیە؟

گروپێکی راوێژکاری بازرگانی و سەرمایەدارییە، کاریان کڕینەوە پشکی دامەزراوە گەورەکانە لەرێگەی پێدانی پارەی گەورە بۆ بەهێزکردنی ئەو دامەزراوانە و دواتر بەهۆی ئەو پارەیەوە پشکی دامەزراوە و شوێنە بازرگانییەکان کە هاوبەشییان دەکەن بەرزدەکەنەوە بۆ قازانجی دارایی. لە ئێستادا ئەو گروپە خاوەنی زیاد لە ٧٥ ملیۆن دۆلارە.

 

لەگەڵ لالیگا لەسەر چی رێککەوتوون ؟

سی ڤی سی و لالیگا رێککەوتوون کە گروپەکە ١٠٪ی پشکەکانی ئەو خولە بکڕێتەوە بەرامبەر بە ٢.٧ ملیۆن یۆرۆم، هاوکات لالیگا رەزامەندی لەسەر کۆمەڵێک گۆڕانکاری داوە لە یاساکانی کە دژی خواستەکانی یانە گەورەکانە. لە نێویشیاندا خەونی سوپەرلیگ لە گۆڕ دەنرێت.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، ئەو بڕە پارەیە ٩٠٪ی راستەوخۆ بۆ یانەکان دەچێت بەڵام تەنها ١٥٪ی دەتوانن لە گواستنەوە و موچەی یاریزانان خەرج بکەن و ئەوی دیکە دەبێت بۆ ژێرخانی ئابووری تەرخان بکەن.

 

ریاڵ مەدرید دەڵێت چی؟

ریاڵ مەدرید بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەوان ئاگاداری رێککەوتنەکە نەبوون و ئێستاش تەنها بەشێکی دەقی رێککەوتنەکەیان بینیوە. ئەوان ناچارکراون کە ١٠٪ی مافی دەنگ و ڤیدیۆی تایبەت بە یانەکە بدەن بە سی ڤی سی بۆ ٥٠ ساڵی داهاتوو لە کاتێکدا ئەوان پێشتر لەگەڵ لالیگا رێککەوتوون تەواوی مافی ئەو باسە بۆ خۆیان بێت بۆ ماوەی سێ ساڵ. ریاڵ مەدرید ئامادەنیە  چارەنووسی ٤٢ یانەی لالیگا و خولی پلە دوو بداتە دەست گروپێکی بازرگانی بۆ ٥٠ ساڵی داهاتوو.

 

سەرەنجام

ریاڵ مەدرید داوایەکی یاسایی دژی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەرزکردووەتەوە و یانەکانی دیکەش زۆرینەیان ناڕازین. ئەم بابەتە پێشتر پێشکەشی خولی ئیتاڵی و ئەڵمانی کرابوو بەهەمان مەرجەکان بەڵام ئەوان راستەوخۆ رەتییان کردبووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button