ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەمڕۆ مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی گەورە رادەگەینێت

یاریگا
یانەی مانچێستەر سیتی ئەم هاوینە دوو یاریزانی کردووەتەوە ئامانج، ئەوانیش هاری کەین لە یانەی تۆتێنهام و جاک گریلیش لە یانەی ئاستۆن ڤیلا و ئامادەن بۆ گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانەش پارەیەکی خەیاڵی خەرج بکەن.

کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەی دەیلی مایلی بەریتانی هەواڵێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە کە کارگێری ستیزن لەگەڵ یانە ئاستۆن ڤیلا لەسەر گواستنەوەی جاک گریلیش یاریزانی ئەو یانەیە رێکەوتوون و چاوەڕێ دەکرێت هەر ئەمڕۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هەردوولا هیچ ووردەکارییەکیان لەسەر ئەم پرۆژەیە بڵاونەکردووەتەوە.

سەرچاوەکان لە ماوەی رابردوو بڵاویان کردووەتەوە مان سیتی لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئۆفەرێکیان بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی یاریزاناکەی ئاستۆن ڤیلا کردووە و ئەو یانەیەش ناچارە بەرامبەر ئەم پارە خەیاڵیە دەستبەرداری بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button