ئه‌وروپائیسپانیا

كومان داوای سێ یاریزانی نوێ لە لاپۆرتا دەكات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی داوای واژۆكردنی گرێبەست لەگەل سێ یاریزانی نوێ دەكات.

لە كۆبونەوەی كومان لەگەل جێگری سەرۆك و بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا باس لە گرنگی واژۆكردنی گرێبەست لەگەل سێ یاریزانی نوێ لە سێ جێگای جیاواز كردووە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی یانەكە و كێبڕكێی بەدەستهێنانی نازناوەكان لە وەرزی نوێدا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ئاس ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە داوای یاریزانێكی هێڵی ناوەندی كردووە دوای لەدەستدانی بژاردەی یەكەم كە جۆرجینۆ ڤیناڵدۆم بوو پەیوەندی بە ڕیزەكانی پاریس سان جێرمانەوە كرد.

هەروەها داوای یاریزانێكی باڵی چەپ بۆ هاوكاریكردنی جۆردی ئەلبا و لویس گایا بژاردەی یەكەمە و هەروەها داوای گۆڵپارێزێكی یەدەگ دەكات لە ئەگەری ڕۆشتنی نیتۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button