ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

رۆناڵدۆ هەفتەی داهاتووی بەرامبەر بارسێلۆنا یاری دەکات

یاریگا
بریارە هەفتەی داهاتوو هەردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا لە یاری دۆستانەی جامی خوان گامبەر رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە و چاوەڕێ دەکرێت کریستیانۆ رۆناڵد بەشداری یارییەکە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری خانمە پیرەکە بریاریداوە بۆ ئەم یارییە بەشداری بە گۆڵکارە پۆرتوگاڵیەکەی یانەکەی بکات، بەڵام لە بەرامبەردا لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی بلاوگرانا کە تاوەکو ئێستا دەستی بە راهێنانەکانی نەکردووەتەوە و گرێبەستەکەشی نوێ نەکراوەتەوە، ئەستەمە بۆ ئەم یارییە ئامادەبێت.

یارییەکەی نێوان بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس لە یاری جامی دۆستانەی خوان گامبەر رۆژی هەشتی ئەم مانگە لە یاریگای یۆهان کرۆیف بە ئامادەبوونی نزیکەی سێ هەزار هاندەر دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button