ئه‌وروپائیسپانیا

بۆ ئاسانكاری ڕۆشتنی ڕیاڵ مەدرید نرخی یاریزانێكی دابەزاند

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد ڕیاڵ مەدرید نرخی ئەستێرەیەكی یانەكەی كەمكردووەتەوە بۆ ئاسانكاری ڕۆشتنی.

چەندین یاریزانی ڕیاڵ مەدرید ئەگەری فرۆشتنیان هەیە لەم هاوینەدا بۆ ئاسانكاری گواستنەوەی كیلیان مباپێی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ڕیاڵ مەدرید ڕەزامەندیان داوە بۆ كەمكردنەوەی نرخی فرانچیسكۆ ئیسكۆ لە 25 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 18 ملیۆن یۆرۆ ، بەمەبەستی ئاسانكاری ڕۆشتنی لە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدرید.

وەرزی ڕابردوو ئیسكۆ لەگەل شاهانەكان بەشداری لە 29 یاریدا كرد و توانی دوو گۆڵ درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button