ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت لە رێگەی راهێنەرەکەی یاریزانێک رازی بکات

یاریگا-
ئۆلێ گێنار سۆلشایەر، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی سەرەڕای ئەوەی لەو کاتەوە وەکو راهێنەری ئەو یانەیە دەست نیشانکراوە هیچ ناسناوێکی بەدەست نەهێنا، کەچی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر گرێبەستەکەشی نوێکرایەوە.

ماڵپەری TalkSport بڵاویکردەوە هۆکاری سەرەکی کە وایکرد کارگێری شەیتانە سوورەکان گرێبەستی راهێنەری یانەکەیان نوێ بکەنەوە، گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند هێرشبەری هاونیشتیمانی و یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیایە، ئەو یانەیە دەیانەوێت لە رێگەی راهێنەرەکەیانەوە ئەو یاریزانە رازی بکەن هاوینی ئەمساڵ یاخود ساڵی داهاتوو درێسی یانەکەیان لەبەر بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە مان یو ئەگەر بیەوێت بە هەر جۆرێک یاریزانەکەی بورووسیا دۆرتمۆند بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، پێویستە پارەیەکی خەیاڵی خەرج بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button