ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: گاری کاهیل کریستاڵ پاڵاسی جێهێشت

یاریگا-گاری کاهیل بەرگریکاری بە ئەزموونی ئینگلیزی و یاریزانی پێشووی چێڵسی ، یانەی کریستاڵ پاڵاسی جێهێشت.

کاهیل دوای رۆیشتنی لە بلوز، ماوەی دوو وەرزە لە کریستاڵ گیرسابوبووەوە بەڵام دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی بڕیاری رۆیشتنیدا.

کریستاڵ راهێنەرەکەی گۆڕیووە و پاتریک ڤیێرا سەرکردایەتییان دەکات بۆ وەرزی نوێ،  بەر لە رۆیشتنی ناوبراویش دوو بەرگریکاری دیکەی بە ناوەکانی خواکیم ئەدرسن و مارک گویهی کڕیووە.

کاهیل تەمەنی گەیشتووەتە ٣٥ ساڵ و لە ماوەی ئەم دوو وەرزەدا بەشداری لە ٤٥ یاری کریستاڵ پاڵاس دا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button