ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

برایسوەیت هیچ کریارێکی نیە

یاریگا
مارتین برایسوەیت، هێرشبەری دانیمارکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا تاوەکو ئێستا هیچ داواکارییەکی پێنەگەیشتووە و چاوەڕێش دەکرێت وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە گوایە یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی داوای هێرشبەرەکەی بلاوگرانایان کردووە، بەدواداچوونی بۆ دەنگۆکان کرد و دواتر دەرکەوت ئەو هەواڵە راست نیە و یانە ئینگلیزیەکە هیچ ئۆفەرێکی پێشکەش یانە کەتەلۆنیەکە نەکردووە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

ئەو رۆژنامەنوسە ئیتاڵیا بڵاویشی کردەوە برایسوەیت تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە و دەیەوێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button