ئه‌وروپائیسپانیا

سێرجیۆ ڕامۆس پەیامێك بۆ ڤاران دەنێرێت دوای ڕۆشتنی لە ڕیاڵ مەدرید

یاریگا-

سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و بەرگریكاری نوێی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پەیامێك بۆ ڕافایل ڤارانی فەڕەنسی و هاوتیمی پێشووی دەنێرێت دوای ڕۆشتنی لە ڕیاڵ مەدرید.

بەشێوەیەكی فەرمی ڤاران پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەی مانچێستەر یونایتدەوە كرد بە گرێبەستێك بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ و تا ساڵی 2026.

ڕامۆس لە ستۆری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی و ڤارانی داناوە و نووسیوویەتی:

” ئازیزم ڕافا ، هیچم نیە بیڵێم تەنها دەمەوێت سوپاسی ئەو چەند ساڵەی هاوڕێیەتی سەركەوتنەكانمان بكەم ، هیوای سەركەوتنت بۆ دەخوازم لە قۆناغی نوێدا كە بێگومان سەرنجڕاكێش دەبێت ، ئەگەر ڕوووبەڕووی یەك بووینەوە هەمیشە لە لایەنی من دەبیت ، ئەی وا نیە؟ ئاگات لە خۆت بێت”.

لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا هەردوو یاریزان سێرجیۆ ڕامۆس و ڕافایل ڤاران ڕیزەكانی یانە شاهانەكەیان جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button