ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئێڤرا: ڤاران وەک فێردیناندە

یاریگا-پاتریس ئێڤرا بەرگریکاری پێشووی مانچێستەریونایتد پێی وایە رافایل ڤارانی بەرگریکاری نوێی یانەکە هاوشێوەی ریۆ فێردیناندی ئەفسانەی شەیتانە سوورەکانە.

ئێڤرا بۆ ئەتلەتیک وتی “ڤاران، فێردیناندم بیردەخاتەوە چونکە بەتوانایە بە تۆپەوە و هەروەها بەتوانایە لە هەوادا، ئەو بەرگریکارێکی کاملە لە هەموو  روویەکەوە، یەکەم یاریم لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا بیرە کە ڤاران یاری کرد، زۆر سەرسام بووم بەتواناکانی، ئەو هێمنە و هەروەها گۆڵکاریشە”.

رافایل ڤاران بەرگریکاری مێژوویی ریاڵ مەدرید، دوێنێ بەفەرمی روویکردە ئۆڵدترافۆرد پاش بەدەستهێنانی ١٨ ناسناو لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button