چامپیۆنزلیگگرنگترین

فێردیناند : کچەکانتان بدەن بە کوڕی وەک بێڵینگهام

یاریگا-ریۆ فێردیناند سەرسامی خۆی نەشاردەوە بە جود بێڵینگهام دوای ئەوەی شەوی رابردوو چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەنجامدا پاش سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی.

بێڵینگهام سەرەڕای بچووکی تەمەنی وەکو کەسێکی بە ئەزموون وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و ئەمەش فێردیناندی سەرسام کرد. فێردیناند و هاوکارەکانی لە جود یان پرسی ئایا پۆشینی درێسی مەدرید و لۆگۆکەی تا چەند فشار دروست دەکات ئەویش لە وەڵامدا وتی

نابێت وەکو فشار سەیری بکەیت بەڵکو زیاتر بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە. دەبێت ئامادە بیت کە رەخنەی لێبگیرێت و بخرێیتە ژێر چاودێرییەوە . ریاڵ مەدرید کارێکی گەورە دەکەن لەوەی یاریزانەکان لەگەڵ ئەوە رابهێنن. ئەگەر بشزانن ئامادەنیت هاوکاریت دەکەن تاوەکو لەگەڵ دۆخەکە رادێیت. ئەوەش هەیە کە مەدرید تۆی بوێت مانای ئەوەیە کە دەتوانیت بەرگەی ئەوە بگریت.

فێردیناند لە وەڵامدا وتی ” تۆ تەمەنت چەندە و چۆن دەزانیت وەڵامی پرسیارەکان وەها بە لێزانانە بدەیتەوە؟

پاشانیش ئەستێرەکەی یونایتد لە تویتەر نوسیوییەتی

ئەگەر کچەکەت ، کوڕێک دەهێنێتە ماڵەوە، با کەسێکی وەکو بێڵینگهام بێت”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button