ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

دواجار پێرێز دەستبەرداری ڤارانیش بوو

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی ڕافایل ڤارانی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پەیوەندی بە ڕیزەكانی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیەوە كرد.

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هەژماری فەڕمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە: هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و مانچێستەر یونایتد گەشتنە ڕێككەوتن بۆ گواستنەوەی ڕافایل ڤاران.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە: ڕیاڵ مەدرید سوپاسی ڤاران دەكات بۆ ماوەی دە ساڵەی بەرگری لە درێسی یانەكەمان كرد ، كە تێیدا 18 نازناوی بردەوە ، چوار چامپیۆنس و چوار جامی جیهانی یانەكان و سێ سوپەری ئەوروپی و سێ خولی ئیسپانی و یەك جامی شا و سێ سوپەری ئیسپانیا.

لە كۆتایشدا هیوای سەركەوتنیان خواست بۆ یاریزانەكە لە قۆناغی نوێی یاریكردنیدا.

شایەنی باسە لە بەیاننامەكەدا تێچووی گرێبەستەكەی ڤاران ئاشكرا نەكراوە بەڵام زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بەرگریكارە فەڕەنسیەكە بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە شەیتانە سورەكانەوە كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button