ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

گریزمان بە یەک مەرج دەتوانێت لە بارسێلۆنا بەردەوام بێت

یاریگا
ئانتوان گریزمان، هێرشبەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا یەکێکە لەو یاریزانانەی کە ئەم هاوینە دەنگۆیەکی زۆر لەبارەی داهاتووی هەیە و هەموو ئامانجی ئەو یاریزانەش مانەوەیە لە یانەکەی.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە بلاوگرانا ئاشکرای دەکات، یاریزانە فەرەنسیەکەی ئەو یانەیە بەهۆی بەرزی مووجەکەی بووەتە کێشە بۆ یانەکەی، بۆیە کارگێری ئەو یانەیە هەموو هەوڵەکانی بەگەر خستووە بۆ ئەوەی یاریزانەکە رازی بە کەمکردنەوەی مووچەکەی بکات، بەپێچەوانەوە لەوانەیە ئەو یاریزانە نەتوانێت چیدیکە درێسی ئەو یانەیە لەبەر بکات.

گریزمان ساڵانە زیاتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە لە بارسێلۆنا وەردەگرێت و لە دوای لیۆنێل میسی خاوەنی بەرزترین مووچەیە، بۆیە ئەو یانەیە دەیەوێت مووچەکەی کەم بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button