ئه‌وروپائیتاڵیا

پەیامێكی گرنگی لوكاكۆ سەبارەت بە داهاتووی

یاریگا-

ڕۆمێرۆ لۆكاكۆی بەلجیكی و هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی خواستی خۆی بە مانەوە لە یانەكەی دەربڕی.

دوای كۆتایهاتنی وەرز و بەهۆی قەیرانە داراییەكانی ئینتەر میلانەوە ناوی لوكاكۆ لە بازاڕی گواستنەوە دەبیندرا و نزیكترین یانەش لێیەوە چێڵسی ئینگلیزی بوو.

لوكاكۆ لە لێدوانیدا بۆ كەناڵی فەرمی ئینتەر میلان كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكراوەتەوە ووتی: سڵاو لە هەموو هاندەران ، من زۆر دڵخۆشم بە گەڕانەوەم بۆ ئێرە ، هیوادارم بەردەوام بین لە بردنەوە ، ئێمە ئەو كۆمەلە یاریزانانە بە وردی و بە ماندووبوونێكی زۆرەوە كار دەكەین بۆ هێنانە دی خەونەكانتان ، سوپاس بۆ ئێوە.

لوكاكۆ ڕۆڵێكی گرنگی هەبوو لە بردنەوەی نازناوی سكۆدێتۆ لەلایەن ئینتەر میلانەوە ، دوای دابڕانیان بۆ ماوەی 11 ساڵ ، بەجۆرێك كە توانی 30 گۆڵ تۆمار بكات و 10 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button