ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

وادەی گەڕانەوەی میسی بۆ بارسێلۆنا دیاریکرا

یاریگا
لیۆنێل میسی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای بەدەست هێنانی ناسناوی کوپا ئەمریکای 2021 لەگەڵ وڵاتەکەی لە شاری میامی ئەمریکا لەگەڵ خانەوادەکەی سەرقاڵی بەسەر بردنی پشووی هاوینەیە و بریارە مانگی داهاتوو بگەڕێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە گۆڵکارە مێژووییەکەی بلاوگرانا دووی مانگی داهاتوو کۆتایی بە پشووەکانی دێنێت و بە مەبەستی ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەی دەکاتەوە، هەروەها سێرخیۆ ئەگوێرۆی هاونیشتیمانیشی لە هەمان رۆژە دەگەڕێتەوە.

بارسێلۆنا بریارە هەشتی مانگی داهاتوو لە یاری جامی خوان گامبەر رووبەڕووی یۆڤێنتۆس ببێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیاری نیە میسی بەشداری یارییەکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button