ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

هەواڵێکی دڵخۆشکەر لەبارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانی گەڕایەوە شاری تۆرینی ئیتاڵیا و بریارە سبەی لەگەڵ هاوڕێکانی دەست بە ئامادەکارییەکانی بکاتەوە.

ماڵپەری وەرزشی گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە یاریزانە پۆرتوگاڵیەکەی خانمە پیرەکە دوای دۆڕانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، ئەو یاریزانە لەو کاتەوە لە پشوودا بوو و دوای کۆتایی هاتنی وادەی پشووەکانی گەڕایەوە شاری تۆرین و بریاریشە سبەی لەگەڵ هاوڕێکانی دەست بە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ بکات.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە یۆڤێنتۆس هەشتی مانگی داهاتوو لە یاری دۆستانەی جامی خوان گامبەر لە یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی یانەی بارسێلۆنا دەبێتەوە و بۆ ئەم یارییە رۆناڵدۆ لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button