ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

ڕاستی و دروستی پەیوەندیكردنی هالاند بە چێڵسیەوە

یاریگا-

ڕاستی و دروستی نزیكبوونەوەی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە یانەی چێڵسی ئینگلیزیەوە.

زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بە نزیكبوونەوەی هالاند دەكرد لە یانەی چێڵسیەوە.

فابریزۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی:

” ئیرلینگ هالاند هیچ ڕێككەوتنێكی كەسی نیە لەگەڵ هیچ یانەیەك تا ئەمڕۆ ، تاكە كێشەی ڕاستەقینەی گرێبەستی هالاند لەم هاوینەدا دەگەڕێتەوە بۆ بروسیا دۆرتمۆند كە نایانەوێت یاریزانەكە بڕوات ، دۆرتمۆند جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە تا ئێستا هیچ ئۆفەرێكی فەڕمی لە چێڵسیەوە بەدەست نەگەشتووە ، یان تەنانەت هیچ گفتوگۆیەك نەكراو سەبارەت بەو یاریزانانەی چێڵسی كە دەخرێنە ناو ئەو ڕێككەوتنەوە”.

چێڵسی پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی ڕابردوو دەیەوێت هێرشبەرێكی سوپەر بگوازێتەوە ڕیزەكانی لرم هاوینەدا بۆ كێبڕكێی پریمەرلیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button