ئینگلتەرا

کەین لە یەکەم یاری پریمەرلیگ دادەبڕێت

یاریگا-هاری کەین بەشداری یەکەم یاری وەرزی نوێی پریمەرلیگ ناکات لە نێوان تۆتنهام و مانچێستەر سیتی.

دەنگۆی ئەوە هەیە ئەو یاریزانە رووبکاتە مان سیتی لە هاوینی ئەمساڵدا، بەڵام یاری بۆ هەر کامێکیان بکات لە یەکەم هەفتەدا ئامادەنابێت.

کەین لە پاڵ چەند یاریزانێکی دیکەی ئینگلتەرا کە بەشداری یاری کۆتایی یۆرۆیان کرد، پشووی زیاتر وەردەگرن و بەهۆیەوە یەکەم هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێن.

وابڕیارە یارییەکانی وەرزی نوێ لە ١٤-٨دا دەست پێبکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button