ئیتاڵیا

مۆرینهۆ: واز لە زانیۆلیۆ بێنن

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ بەرگری لە زانیۆلۆی ئەستێرەی یانەکەی دەکات سەرەڕای ئەو رەفتارە نا وەرزشییەی لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر تریستینا نیشانیدا.

لە کۆتا خولەکدا زانیۆلۆ و بەرگریکارێکی تریستینا بووە شەڕییان و بەگوتەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا  مۆرینهۆ توڕەبووە لە کرداری زانیۆلۆ لە کاتی رووداوەکە بەڵام دواتر بەرگری لێکردووە و وتوویەتی “واز لە زانیۆلۆ بێنن و ئەو شایستەی رێزە بۆ بەردەوامبوون سەرەڕای پێکانی بەردەوام”.

نیکۆڵۆ زانیۆلۆ لە یارییەکانی یۆرۆ دابڕا بەهۆی پێکانێکی درێژخایەن کە لە وەرزی رابردووەوە تاوەکو چەند هەفتەی پێشوو درێژەی کێشا.

بابەتی زیاتر

Back to top button