ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

چێڵسی دووبارە لێڤاندۆڤێسکی دەوێت

یاریگا-یانەی چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی رۆبێرتۆ لێڤاندۆڤێسکی گۆڵکاری مێژوویی بایەرن میونشن دەدەن.

بلوز یەکێکن لە خوازیارەکانی ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی دۆرتموند بەڵام گواستنەوەی ئەو یاریزانە کارێکی ئاسان نیە و دەیانەوێت لەبری ئەو، لێڤاندۆڤێسکی بگوازنەوە کە بەهۆی تەمەنەکەی نرخی کەمترە و ئەزموونی زیاترە.

تەنیا دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی لێڤا ماوە لەگەڵ بایەرن و گۆڵکارە ٣٢ ساڵەکە رەنگە دژی ئەوە نەبێت ئەزموونێکی دیکە تاقیبکاتەوە بەڵام بایەرن بەردەوام دژی فرۆشتنی ئەو یاریزانە بووە کە بەشێکی گرنگی پلانی ستراتیجی یانەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button