خوله‌کانی دیکە

خانمانی هۆڵەندا لە یەکەم یاریدا ئەنجامێکی مێژووییان لە ئۆڵمپیک تۆمار کرد

یاریگا
هەڵبژاردەی خانمانی هۆڵەندا یەکەمجارە لە مێژوودا بەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیک دەکەن و لە یەکەم یاری خۆشیاندا توانیان بە ئەنجامێکی گەورە لە هەڵبژاردەی ئۆڵمپی خانمانی زامبیا ببەنەوە.

هەڵبژاردەی ئۆڵمپی خانمانی هۆڵەندا دوای ئەوەی بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا بەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیک دەکەن، لە یەکەم یارییان لە کۆمەڵەی دووەمی پاڵەوانتیەکە رووبەڕووی هەڵبژاردەی خانمانی زامبیا بونەوە و توانیان یارییەکە بە ئەنجامی 10-3 لە رکابەرەکەیان ببەنەوە.

هەڵبژاردەی خانمانی هۆڵەندا لە کۆمەڵەی دووەمی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ رکابەری لەگەڵ هەر یەک لە هەڵبژاردەکانی بەڕازیل، زامبیا و چین دەکات و یاری داهاتووشیان بەرامبەر هەڵبژاردەی خانمانی بەڕازیل دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button