ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: سبەی گرێبەستێکی ئەم هاوینەی بارسێلۆنا دەناسێندرێت

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای گواستنەوەی بێ بەرامبەری یاریزانی هۆڵەندی پێشووی یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فەرەنسی مێمفیس دیپای بریارە سبەی پێنج شەممە ئەو یاریزانە دوای واژۆ کردنی گرێبەستەکەی بە میدیاکان بناسێندرێت.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا وادەی تەواوەتی ناساندنی هێرشبەری نوێ یانەکەیان دیاری کردووە و بریاری ئێوارەی سبەی پێنج شەممە کاتژمێر 18:15 خولەک بەکاتی هەولێر سەرەتا بە ئامادەبوونی خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکەی واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات، پاشان کاتژمێر 19 وێنەی دەگیرێت.

پاشان لە کاتژمێر 19:30 بە ئامادەبوونی میدیاکان دەناسێندرێت و دواتر بەشداری کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button